herobg1.png

مانای بینینی مردن لەخەودا؟

مردن لەخەودا گەڕاندنەوەی ئامانەتە یان چاك بوونەوەی نەخۆشە و یان ئازاد بوونی بەندکراوە لە زیندان و یان چاوپێکەوتنە بەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە دوور کەوتونەتەوە ،

مانای بینینی ماسی لەخەودا؟

ئەو كەسەی لەخەویدا ماسی بیینێت و ئاردی پێوەكرابێت ئەوە مانای وایە ڕەنگە بڕێك پارەی لەدەست بچێت و بەو هۆیەوە لەڕوی دەرونيەوە بڕوخێت .

مانای بینینی قارچک لەخەودا؟

بینینی قارچک لە خەودا به گشتی باش نیە
ئەو کەسەی لە خەویدا قارچک ببینێ هەوڵ ئەدات کارێکی شەرعی و خێر بکات بەڵام ‌ڕێک ناکه‌وێت

مانای بینینی زێڕ لەخەودا؟

ئەو کەسەی ھەندێ زیڕ بە خۆوە بکات لە دەستی بیت یان لە ملی بیت یان لە گوێ ی بیت ئەوە ھەندێ کەس خزمایەتی یان ھاورێ یەتی لەگەڵ دا ئەکەن و شایستەی ئەو خزمایەتی یە نین و توشی کیشەو گیرو گرفتی ئەکەن ،

مانای بینینی شیر لەخەودا؟

خواردنەوەی شیر لەخەودا بۆ نەخۆش چاک بوونەوەیە شیفای بۆدێت
مانای شیر لەخەودا بۆ کەسێکی هەژار دەسکەوتی ماڵ و سامانی حەڵاڵ و دەوڵەمەندیە
بۆ کچ شوو کردنە بۆ کوڕ ژن هێنانە

مانای بینینی کەڵەشێر لەخەودا؟

لەخەودا گەورە پیاوی ماڵە و مریشکیش گەورە ئافرەتی ماڵە ، کەڵەشێر جەنگاوەرێکی شکۆمەندە یان پیاوێکی ڕەوشت خراپە ، هەندێ جار قسەی باش ئەکات و هەندێ جاریش قسەی خراپ ، کەڵەشێر کوڕێکی خۆشەویستە ، ئەو کەسەی کەڵەشێرێکی دەست کەوێت لەگەڵ پیاوێك ئاشت ئەبێتەوە ، ئەو کەسەی لەخەودا کەڵەشێرێك سەربڕێت وەڵامی بانگ دەر ناداتەوە