herobg1.png

مانای بینینی ماسی لەخەودا؟

Fish

ئەو كەسەی لەخەویدا ماسی بیینێت و ئاردی پێوەكرابێت ئەوە مانای وایە ڕەنگە بڕێك پارەی لەدەست بچێت و بەو هۆیەوە لەڕوی دەرونيەوە بڕوخێت .

بیبینی ماسی گەورە لە خەودا بە مانای ئەوە دێت كە پێدەچێت پڕۆژەیەكی گەورە لەپێشت بێت .

ببینی ماسی مردارەوە بوو لەخەودا بەمانای ئەوە دێت ڕەنگە كەسێك دزیت لێبكات .

ئەگەر لەخەوتدا لە دەریا یان لەناو ڕوبارێكدا ماسیت بینی ئەوە مانای وایە گەشت دەكەیت و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانت پتەوتر دەبێت لەگەڵ دەوروبەرەكەت .

ماسی بچووك لەخەودا بەمانای دوژمن دێت و چاكتر وایە ئاگاداری خۆت بیت .

بینینی كۆمەڵێك ماسی جیاواز لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە لەگەڵ كۆمەڵێك كەس كاردەكەیت و سەركەوتوو دەبیت و بڕێكی باش پارەت دەست دەكەوێت .

ئەگەر لەخەوتدا لەكەناری دەریایەك بویت و ماسیەك بەرەو ڕووت هات ئەوە ڕەنگە پێشوازی لەكەسێك بكەیت كە دەمێكە نەتبینیوە .

ئەگەر كەسێك لە خەویدا ماسی لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە نەخۆش بكەوێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا ماسی سوێر بخوات ئەوە بەڕاستی شەكەت و ماندوە .

ئەگەر لەخەوتدا ماسی هاتە بەردەمت و هاوسەرگیریت نەكردبێت ئەوە هاوسەرگیری دەكەیت .

ئەو كەسەی لە خەویدا ماسی لە دەمی بێتە دەرەوە ئەوە قسەی نەشیاو و نەگونجای لەسەر كەسێك كردوە .

خواردنی ماسی لە خەودا مانای ئەوە دەگەیەنێت كە تۆ لە ژیانتا زۆر ماندویت و ئەركی قورس بەسەر شانتەوەیە .

ئەگەر لە خەوتا ماسیت گرت ئەوە ڕەنگە دەستكەوتێكی مادی باش بۆت بێتە پێشەوە و كارێكی باشت دەستبكەوێت .

بینینی ماسی مردوو لە خەودا مانای وایە ڕەنگە بڕێك پارە لەدەست بدەیت بەهۆی كێشەیەك كە ڕەنگە توشت ببێت .

پاككردنی ماسی لەخەودا مانای وایە چەند شتێكی باش دێتە ڕێگات و بەمەش ژیانت بەرەو باش بوون دەڕوات .

ڕاوكردنی ماسی لە وشكانیدا مانای تاوانباری و كردنی هەڵەو گوناه دەگەیەنێت .

بینینی ماسی ڕەنگ قاوەی لە خەودا زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی كە نیازی هاوسەرگیریان هەیە .

كڕینی ماسی لە خەودا مانای هاوسەرگیری دەگەیەنێت .

ئەگەر لە خەوتا ماسیت برژاند ئەوە مانای وایە سەركەوتو دەبیت بەسەر ئەو كەسانەی ئارەزووی سەركەوتنت ناكەن