herobg1.png
Search

‌بریندار بوون لەخەودا چییە ؟


برین لەخەودا هاوشێوەی خەونەكانی دیكە لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت لەلایەن شیكەرەوەكانی خەون لەوانەش .

١-ئەو كەسەی لە خەویدا دەستی ڕاستی بریندار ببێت مانای وایە بڕێك پارەی دەست دەكەوێت لەلایەن ئەو پیاوانەی نزیكن لێی ،بەڵام ئەو كەسەی لە خەویدا دەستی چەپی بریندارببێت مانای وایە بڕێك پارەی دەست دەكەوێت لەو خانمانەی نزیكن لێی .

٢-ئەو كەسەی خاوەنی پلەیەكی باڵابێت و لەخەویدا برین ببینێت بەدەستیەوە مانای وایە دەستكەوتەكانی باشتر دەبێت و سەركەوتوو دەبێت لەكارەكەیدا .

٣-ئەگەر لەخەوتدا دەستت بریندارببو و خوێنی لێدەچۆڕا ئەوە مانای وایە ئەو قەرزانەی لاتە دەیدەیتەوە و پێدەچێت جارێكی دیكە قەرزار نەبیتەوە .

٤-ئەو كەسەی لەخەویدا برین ببینێت بەدەستیەوە بەڵام خوێنی لێ نەیەت ئەوە مانای وایە قسەی ناخۆش دەبیستێت لەلایەن كەسە نزیكەكانیەوە .

٥-ئەو كەسەی لەخەویدا دەستی خۆی بە چەقۆ ببڕێت ئەوە مانای وایە پێدەچێت كارێكی هەڵەی كردبێت و هەڵەكەی ئاشكرا ببێت .

٦-ئەو كەسەی لەخەویدا ببینێت پەنجەكانی برینداربوە ئەوە مانای وایە قەرزێكی زۆری لەسەرە .


33 views0 comments

Recent Posts

See All