herobg1.png
Search

‌بینینی دەریا لە خەودا مانای چیە؟


لێكدەرەوەكانی خەون شیكردنەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی دەریا لە خەودا :

١-بینینی دەریا لە خەودا مانای گەشتكردن و دوور كەوتنەوە لە وڵات دێت و مانای درێژی تەمەنیش دەگەیەنێت .

٢-ئەگەر كەسێك لە خەویدا ئاوی دەریا بخواتەوە وئاوەكە بێتام بێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە ئیماندارە و ئەوكەسەی لەخەویدا ئاوی سوێر بخواتەوە ئەوە ڕەنگە هەڵەیەكی ئەنجامدابێت .

٣-بینیی دەریایەك لە خەودا كە ئاوەكەی كەم ببێتەوە مانای وایە سەرۆكی ئەو وڵاتە ئەو شوێنە جێ دەهێڵێت و دانیشتوانی ئەو شوێنەش بەختەوەر دەبن .

٤-ئەو كەسەی لەخەویدا لەناو دەریایەكدا بخنكێت ئەوە مانای وایە توشی خەمۆكی و كێشە دەبێت .

٥-ئەگەر لە خەوتدا لە ناو دەریایەكدا مەلەت كرد و بە سەلامەتی لێی هاتیتە دەرەوە ئەوە مانای وایە چارەی ئەو كێشەیە دەكەیت كە ڕوبەڕوت بۆتەوە .

٦-مەلەكردن لە دەریایەكی بێكۆتای لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ئەو كەسە توشی كێشەیەكی زۆر گەورە بوە .

٧-ئەگەر كەسێك لە خەویدا بە ئاوی دەریا خۆی بشوات ئەوە مانای وایە بەختەوەر دەبێت و كێشەكانی چارە دەبێت .

٨-ڕۆشتن بەسەر ئازوی دەریا لە خەودا مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو كەسە پاك و دڵ سافە و مرۆڤێكی باشە .

٩-ئەگەر لە خەوتدا شەپۆلەكانی دەریا ترساندیتی ئەوە مانای وایە لە ژیانتدا كێشە ڕوبەڕوت دەبێتەوە .

4 views0 comments

Recent Posts

See All