herobg1.png
Search

‌بینینی پێڵاو لە خەودا مانای چیە؟


شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی پێڵاو لە خەودا .

١-ئەو كەسەی هاوسەرگیری نەكردوە و پێڵاو ببینێت لە خەویدا ئەوە مانای وایە هاوسەرگیری دەكات .

٢-لەپێكردنی پێڵاوی نوێ لە خەودا مانای سەفەركردن دەگەیەنێت بۆ شوێنێكی نوێ .

٣-ئەو كەسەی لە خەویدا نەعل یان پێڵاوەكانی ون بكات ئەوە ڕەنگە لە ڕاستیدا شتێك لە دەست بدات .

٤-ئەگەر لە خەوتدا پێڵاوەكانت كەوتە ئاوەوە ئەوە ڕەنگە كەسێكی نزیكت گیان لە دەست بدات و ئەگەر پێڵاوەكانت لە ئاو دەرهێنا ئەوە ئەو كەسەی نەخۆشە لە خێزانەكەتدا نەخۆشیەكەی چارە دەبێت .

٥-ئەو كەسەی لە خەویدا پێڵاوەكانی دابنێت و بە پێی پەتی بڕوات ئەوە مانای وایە سەر دەكەوێت .

٦-كڕینی پێڵاوی نوێ لە خەودا مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ڕەنگە هاوڕێیەكی نوێت بۆ پەیدا ببێت .

5 views0 comments

Recent Posts

See All