herobg1.png
Search

‌بینینی چاڵ لە خەودا مانای چیە؟


‌بینینی چاڵ لە خەودا مانای چیە؟

شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تايبەتیان هەیە بۆ بینینی چاڵ لە خەودا .

١-ئەو كەسەی لە خەویدا چاڵ هەڵبكەنێت و زەویەكە وشك بێت ئەوە بە قوڵای چاڵەكە پارەی دەست دەكەوێت .

٢-هەڵكۆڵینی زەوی تەڕ لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت ئەو پارەیەی دەستت دەكەوێت هیچ خێری لێ نابینیت تەنها ماندوو دەبیت بە خۆڕای.

٣-ئەو كەسەی نەخۆش بێت و لە خەویدا چاڵ هەڵبكەنێت ئەوە ڕەنگە مردنی نزیك بێت .

٤-هەڵكۆڵینی زەوی لە خەودا و دروستكردنی چاڵ و هاتنە دەرەوەی ئاو لە چاڵەكە مانای وایە بڕێكی باش پارەت دەستدەكەوێت و لە كارەكەت سەركەوتوو دەبیت .

٥-ئەگەر لە خەوتا لە چاڵێكی بچوك هاتیتە دەرەوە ئەوە ئەگەر كێشەت هەبێت كێشەكەت چارە دەبێت.

٦-ئەو كەسەی لە خەویدا خواردن و ئاو لە چاڵێكدا بدۆزێتەوە ئەوە مانای وایە لەگەڵ هەر كەسێك كێشەی هەبوبێت كێشەكەی چارە دەبێت.

4 views0 comments

Recent Posts

See All