herobg1.png
Search

خوێن لە خەودا چییە؟


خوێن نیشانەیە بۆ ژیان و سەروەت و سامان و هێزی ئەو كەسەی خەونی پێوە دەبینێت ،شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی خوێن لە خەوندا لەوانەش:

١-ئەو كەسەی لە خەویدا بكەوێتە ناو بیرێك لەخوێنەوە ئەوە مانای وایە پارەی كەسێكی دیكەی لایە .

٢-ئەگەر لەخەوتدا خوێن لەجەست هات بێئەوەی برین لەسەر جەستەت هەبێت ئەوە مانای وایە بڕێك پارەت دەست دەكەوێت .

٣-ئەو كەسەی لەخەویدا ڕوبارێك لەخوێن ببینێت ئەوە مانای وایە ڕەنگە توشی كێشەیەك ببێت .

٤-ئەوكەسەی لە خەویدا جلوبەرگەكەی خوێنی پێوەبێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە درۆی لەگەڵ دەكرێت یان لەگەڵ چەند كەسێكدایە كە درۆی لەگەڵ دەكەن .

٥-ئەگەر لە خەوتدا خوێن لەپوكت هاتە دەرەوە ئەوە مانای وایە ڕەنگە یەكێك لەكەسە نزیكەكانت توشی كێشەیەك ببێت .

٦-ئەو كەسەی لەخەویدا خوێن لەچاوی بێتە دەرەوە ئەوە ڕەنگە دووربكەوێتەوە لە خۆشەویستانی و توشی خەم و ناخۆشی ببێت .


89 views0 comments

Recent Posts

See All