herobg1.png
Search

خۆشەویستی پێشووت لە خەودا چییە؟



شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی ئەم خەونە :

١-ئەگەر لە خەوتدا خۆشەویستی پێشوت ئازاری دایت و بوە مایەی خەمباریت ئەوە مانای وایە پێویستە بەتەواوەتی لەبیری بكەیت و ژیانێكی ئاسای بژیت و بیر لە خۆت بكەیتەوە .

٢-ئەگەر لە خەوتدا خۆشەویستی پێشوت ئامۆژگاری كردیت ئەوە مانای وایە پێویستە زۆر ئاگاداربیت و هەمان هەڵە دوبارە نەكەیتەوە كە پێشتر كردوتە .

٣-ئەو كاتەی لە خەوتدا خۆشەویستەكەت ئەڵقەی هاوسەرگیری دەكاتە پەنجەت مانای وایە تۆ پێویستت بەوە دەبێت كە كەسێك لەڕوی سۆزداریەوە گرنگیت پێبدات .

٤-وەرگرتنی دیاری لە خەوندا لەلایەن خۆشەویستی پێشوتەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كە تۆ بە دوای ئەوەدا دەگەڕێیت پەیوەندیەكی ئارام و بێكێشەت هەبێت لە ئایندەدا .

٥-ئەگەر لە خەوتدا لەگەڵ خۆشەویستەكەی پێشوت هاوسەرگیریت كردبوو ئەوە مانای وایە ڕەنگە هێشتا ئەو تۆی خۆش بوێت و بیەوێت بگەڕێنەوە لای یەكتر .


116 views0 comments

Recent Posts

See All