herobg1.png
Search

خۆشەویستەكەت لە خەودا چییە؟


شیكەرەوەكانی خەون وەك (ئیبن سیرین )و (نابلسی) شیكردنەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی كەسێك كە خۆشت بوێت لە خەودا و شیكردنەوەكان بەم شێوەیەی لای خوارەوە :

١-ئەو كەسەی لە خەویدا هاوسەرگیری بكات لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشی دەوێت ئەوە مانای وایە ڕەنگە هەواڵێكی ناخۆشی پێبگات لەسەر خۆشەویستەكەی .

٢-ئەگەر لە خەوتدا ئاهەنگی هاوسەرگیریت كردبوو لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت و ڕوداوێكی ناخۆش ڕویدا لە ئاهەنگەكەدا ئەوە ڕەنگە خێزانەكەت توشی كێشەیەك ببێت .

٣-ئەو كەسەی گوڵی هەڵوەریو لەسەر ڕێگەكەی ببینێت لەخەویدا ئەوە مانای وایەخۆشەویستەكەی لێی دوورە .

٤-ئەو كەسەی لە خەویدا خۆی بخنكێنێت ئەوە مانای وایە چەند شتێكی خراپ لەبارەی ڕەوشتی خۆشەویستەكەیەوە دەبیستێت .

٥-ئەگەر لە خەوتدا بۆنی گوڵت كرد و لەگەڵ خۆشەویستەكەت بویت و دڵخۆش بویت بەوە ئەوە مانای وایە بەختەوەر دەبیت و خۆشەویستی و ئارامی ڕوی تێكردوون .

144 views0 comments

Recent Posts

See All