herobg1.png
Search

‌روتبوونەوە لەخەودا چییە؟


ئیبن سیرین پێی وایە ئەو كەسەی لە خەویدا جلوبەرگەكەی لاببات و خۆی ڕوت بكاتەوە ئەوە مانای جیاوازی دەبێت و ڕەنگە ئاواتەكەی بێتە دی وئەگەر نەخۆش بێت نەخۆشیەكەی چارەسەر ببێت جگە لەوەش پێی وایە ئەو كەسەی دینداربێت لە خەویدا خۆی بەڕوتی ببینێت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كە ئەو كەسە مرۆڤێكی باشە و خێر و باشە دێتە ڕێگەی . ئەم شیكەرەوەی دەڵێت ئەو پیاوەی لە خەویدا خۆی بەڕوتی ببینێت ئەوە مانای وایە بە ئاواتەكەی دەگات و ئەگەر تەواوی جەستەی ڕوت بێت و بە پارچەیەك جل یان قوماش خۆی دابپۆشێت ئەوە مانای وایە بەسەر دوژمنەكانیدا سەردەكەوێت . ئەمانەش چەند لێكدانەوەیەكی دیكەی ئیبن سیرینن بۆ ڕوتبونەوە لە خەودا :

١-ئەو كەسەی لە خەویدا خۆی بە بێ جلوبەرگ ببینێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە توشی خەمباری و كێشە دەبێت .

٢-ئەو كەسەی لە خەویدا جلوبەرگەكەی لەبەری لاببات ئەوە مانای وایە دوژمەكانی دەیانەوێت كێشەی بۆ دروست بكەن .

٣-ئەو كەسەی نەخۆش بێت و لەخەویدا خۆی ڕوت بكاتەوە ئەوە مانای وایە نەخۆشیەكەی چارە دەبێت .

٤-لابردنی جلوبەرگی ڕەنگ سوور لە خەودا مانای چارەسەربونی كێشە و لاچونی تۆمەتە لەسەر ئەو كەسەی خەوەكەی بینیوە.

٥-ئەگەر كەسێك دینداربێت و خەو بەخۆیەوە ببینێت ڕوت بێت لەخەویدا ئەوە مانای وایە خێر و باشە دێتە ڕێگەی .

٦-ڕوتبونەوە لە خەودا لەبەر چاوی كۆمەڵێك كەس مانای وایە ئەو هەڵانەی كردویەتی ئاشكرا دەبێت و ڕەنگە توشی كێشە ببێت .

٧- نابلسی پێی وایە ئەو كەسەی لە خەویدا خۆی بەڕوتی و بێ جلوبەرگ ببینێت ئەوە مانای وایە خاوەن دڵێكی پاكە و ڕەنگە ئەم دڵ سافیەی توشی كێشەی بكات .

546 views0 comments

Recent Posts

See All