herobg1.png
Search

قژ لە خەودا چییە؟



شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بڕینی قژ لە خەودا و ئەمەش شیكردنەوەی (ئیبن سیرین)ە بۆ ئەم جۆرە خەونە :

١-ئەو كەسەی لە خەویدا قژی بتاشێت بێ ئەوەی چۆنیەتی بڕینی قژەكەی ببینێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە پارەكانی خۆی لەڕێی خودادا سەرف دەكات .

٢-ئەو كەسەی لە خەویدا هاوینێكی گەرم بێت و قژی ببڕێت ئەوە ڕەنگە توشی نەخۆشیەك ببێت .

٣-ئەو كەسەی لە خەویدا بەدەستی خۆی قژی خۆی ببڕێت ئەوە مانای وایە دین و پارە و ئەمانەتەكانی كە لەلایەتی بەدەستی خۆی لە دەستی دەدات .

٤-ئەو كەسەی دوژمنی هەبێت و لە خەویدا قژی بتاشێت ئەوە مانای وایە بەسەر دوژمنەكانیدا زاڵ دەبێت .

٥- ئەگەر لە خەوتدا بینیت كەسێك قژت دەبڕێت ئەوە مانای وایە ئارەزوو دەكەیت لەو كۆت و بەندانە بێیتە دەرەوە كە تێی كەوتویت .

٦-ئەو كەسەی لە خەویدا قژی خۆی ببڕێت ئەوە مانای وایە ئامادەیە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات ئیتر گۆڕانكاریەكە لەسەر هەر بابەتێك بێت .

٧-هەندێكجار كورت كردنەوەی قژ لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ئەو كەسە هەست بە بێزاری دەكات


1,762 views0 comments

Recent Posts

See All