herobg1.png
Search

مار لە خەودا چییە؟



شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مار لە خەوندا و بە گوێرەی لێكدانەوەی ئیبن سیرین بینینی مار لە خەودا ئەم مانایانەی دەبێت .

١-ئەو كەسەی لە خەویدا مار بە مردوی ببینێت ئەوە مانای وایە لەدەست دوژمنەكانی ڕزگاری بوە .

٢-ئەو كەسەی لە خەویدا بترسێت لەو مارەی دەیبینێت ئەوە مانای وایە لە دوژمنەكانی دەترسێت .

٣-ئەو كەسەی لە خەویدا مارێكی مرادەرەوە بوو لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە هاوسەرەكەی توشی كێشە ببێت .

٤-ئەگەر لە خەوتدا مار لە ملت ئاڵا بێت و كردبێتت بە سێ پارچەوە ئەوە ڕەنگە لەگەڵ هاوسەرەكەت دروست ببێت و كێشەی جیابونەوە ڕوبەڕوتان ببێتەوە .

٥-ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە مار ئەوە مانای وایە لە دینەكەی هەڵدەگەڕێتەوە .

٦-ئەو كەسەی لە خەویدا بینێت ماڵەكەی پڕە لە مار ئەوە پێدەچێت ماڵەكەی كەسانێك سەردانی بكات كە بێ باوەڕن .

٧-ئەو كەسەی مار لە جەستەی بئاڵێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسی كە دوژمنیەتی زۆر لێی نزیكە و كێشەی بۆ دروست دەكات .

٨-ئەو دەسەڵاتدارەی لە خەویدا مارێك بكوژێت ئەوە مانای وایە شوێنێكی گەورە دەگرێتە دەستی .

٩-ئەو كەسی لە خەویدا مار بەخێو بكات ئەوە مانای وایە توشی دەسەڵاتدارێكی گەورە دەبێت .

١٠-ئەو كەسەی لە خەویدا مار لە زەویەكەوە بۆی بێتە دەرەوە ئەوە لەو شێوێنەدا توشی كێشە دەبێت .


306 views0 comments

Recent Posts

See All