herobg1.png
Search

مانای بینینی ئۆتۆمبێل یان لێخوڕینی یان دزینی لە خەودا چییە؟



ئه‌گه‌ر که‌سێک ئۆتۆمبێلی لێخوڕی له‌خه‌ودا به جوانی لێبخوڕی بگاته‌ شوێنی مەبەست گه‌یشتنه به هیواو ئاوات


ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌خه‌ودا ئۆتۆمبێل لێبخوڕی به خراپی تووش بونه به کێشەو زەرەرو زیان و گیروگرفت


ئەگەر لەخەودا بینیت سه‌یاره لێ ده لێخوڕی توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلت هه‌بێت به جوانی لێخوڕی کاره‌کانت بۆ ئاسان ده‌بێت


ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت كەوتە خوارەوە ئەوە مانای وایە ڕەنگە هەواڵێكت پێبگات و بەدڵت نەبێت و كەمێك خەمبارت بكات


كڕینی ئۆتۆمبێل لەخەودا واتا ده‌سکه‌وتی کارو کاسبیه


بەڵام فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای وایە كارەكەت لەدەست بدەیت


له کار که‌وتنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ڕەنگە نەگەیتە ئەوەی كە مەبەستە لەكارەكانت


ونكردنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای ئەوەدەبێت كە لەو كارەی دەستت پێكردوە سەركەوتوو دەبیت و هەموو شتێك بەدڵی خۆت دەبێت


ئەگەر خۆت ئۆتۆمبێلت لێخوڕی لەخەوتا ئەوە مانای وایە كە كارەكانت باشە و هەموو شتێك لەژێركۆنترۆڵی خۆتدایە


ڕەنگە بەشێك لەو خەونانەی مرۆڤ دەیبینێت تەنها بیركردنەوەی خۆی بێت كە پێشتر بە خەیاڵیدا هاتوە


خوای گەورە هەموو لایه‌ک بپارێزێت دوورتـان خات لە گشت نەخۆشی و ناخۆشی و ناڕەحەتی و گیروگرفت


ئه‌گه‌ر کچێک له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ کوڕێکی نه‌ناسراو سواری ئۆتۆمبێل بوو واتا داخوازی دیت هاوسەرگیری دەكات


دزین و دیارنه‌مانی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا به‌ مانای سه‌رنه‌كه‌وتن و فه‌شه‌ل دێت له‌ ژیانی تایبه‌تی كه‌سێك به‌ گشتی ، ڕه‌نگه‌ كۆتای بابه‌ته‌كان به‌ خێر ته‌واو ببێت یان پێویستی به‌ كات هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆتای بێت.


ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ڵام دزینی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا به‌ مانای له‌ده‌ستدانی كات دێت له‌ بابه‌تێكدا كه‌ هیچكات ڕونادات.


ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ بدزرێت و له‌ حاڵه‌تێكی ده‌رونی نا ئارامدا بێت ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ دوباره‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكدا و پلاندانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووربێت له‌ فه‌شه‌ل.


ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ خه‌ویدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ بدزرێت و هیچ دودڵ نه‌بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ژیانی تایبه‌تیدا خه‌م و كێشه‌كانی له‌كۆڵ ده‌بێته‌وه‌.


دزینی ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ودا له‌ لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سێكی ناسراوته‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانت ڕێنمویت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت له‌ كاره‌كانت

572 views0 comments

Recent Posts

See All