herobg1.png
Search

مانای بینینی مار لە خەودا؟


شیكەرەوەكانی


خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مار لە خەوندا و بە گوێرەی لێكدانەوەکانی ئیبن سیرین و ئەوانی تر بینینی مار لە خەودا ئەم مانایانەی دەبێت .


ئەو كەسەی لە خەویدا مار بە مردوی ببینێت ئەوە مانای وایە لەدەست دوژمنەكانی ڕزگاری بوە یاخود بەتاڵ بوونەوەی سیحرە ئەگەر لێی کرابێت


ئەو كەسەی لە خەویدا بترسێت لەو مارەی دەیبینێت ئەوە مانای وایە لە دوژمنەكانی دەترسێت


ئەو كەسەی لە خەویدا مارێكی مرادەرەوە بوو لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە هاوسەرەكەی توشی كێشە ببێت


ئەگەر لە خەوتدا مار لە ملت ئاڵا بێت و كردبێتت بە سێ پارچەوە ئەوە ڕەنگە لەگەڵ هاوسەرەكەت دروست ببێت و كێشەی جیابونەوە ڕوبەڕوتان ببێتەوە هەر سێ تەڵاقەکە بێت


ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە مار ئەوە مانای وایە لە دینەكەی هەڵدەگەڕێتەوە


ئەو كەسەی لە خەویدا بینێت ماڵەكەی پڕە لە مار ئەوە پێدەچێت ماڵەكەی كەسانێك سەردانی بكات كە بێ باوەڕن وەك کەسانی نزیك لە فاڵچی و ساحیڕان


ئەو كەسەی مار لە جەستەی بئاڵێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسی كە دوژمنیەتی زۆر لێی نزیكە و كێشەی بۆ دروست دەكات .


ئەو دەسەڵاتدارەی لە خەویدا مارێك بكوژێت ئەوە مانای وایە شوێنێكی گەورە دەگرێتە دەستی .


ئەو كەسی لە خەویدا مار بەخێو بكات ئەوە مانای وایە توشی دەسەڵاتدارێكی گەورە دەبێت .


ئەو كەسەی لە خەویدا مار لە زەویەكەوە بۆی بێتە دەرەوە ئەوە لەو شێوێنەدا توشی كێشە دەبێت


مار له‌خه‌ودا واتا دوژمنی زیان به خشه چونکه مار ژه هری هه‌یه‌ کوشتنی مار زال بونه بەسەر دوژمن و ناحەزان


زۆر خەو بیین بەمار لەوانەیه ئەم کەسە سیحری لێ کرابێت پێویستە چارەسەری شەرعی بکات


ئەو كەسەی لە خەویدا ماری بە پێ ببینێ ئەوە مانای وایە دوژمنەكەی بەهێزە


بینینی ماری سپی لە خەودا بە مانای بەرز بوونەوەی پلە و پایە دێت ماری ڕەنگ ڕەش لە خەودا مانای خراپ بوونی دۆخی ژیانی ئەو كەسە دێت كە خەونەكەی بینیوە .


ئەو كەسەی لە خەویدا مارێك ببینێت و بەدوای مارەکە بۆەوێت و لێی نەترسێ مانای ئەوە دەگەیەنێت دوژمنەكەی ترسنۆكە


بینینی مار لە شوێنێكی دیاریكراو مانای وێران بوون و كاول بوونی ئەو ناوچەیە دێت.


بینینی مارێك لە خەودا كە خۆی هەڵبواسێت بە شوێنێكی بەرزدا بە مانای بەختەوەری و هیوا و ئومێد دێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە

396 views0 comments

Recent Posts

See All