herobg1.png
Search

مانای بینینی منداڵ لە خەودا؟


بینینی منداڵ لە خەودا بە گوێرەی لێكدانەوەكانی شیكەرەوەكانی خەون دەگۆڕێت ، شارەزایانی بواری لێكدانەوەی خەون وەك " ئیبن سیرین و نابلسی و ئیبن شاهین " دەڵێن بینینی منداڵ لە خەودا ڕەنگە هۆكارەكەی بیركردنەوەی چڕ بێت لەسەر منداڵبوون یان ئاماژە بێت لەسەر ئەرك و بەرپرسیارێتی منداڵ بەخێوكردن بە تایبەت ئەگەر دوو هاوسەر تازە بوبێتن بە خاوەنی منداڵ ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند شیكردنەوەیەكی دیكە هەیە بۆ ئەم بابەتە ودەكرێت لەڕێی ئەم لێكدانەوانە بیزانیت .


بینین منداڵی كوڕ یان كچ ئەگەر جوان بێت و ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە لە خەویدا هیچ گرنگی بە ڕەگەزی منداڵەكە نەدات ئەوە مانای وایە دەرگاكانی خێر و خۆشی لەسەری دەكرێتەوە لە ژیانی تایبەتی خۆیدا .


ئەگەر ئەو كەسی خەونەكەی بینوە لە خەوەكەیدا ڕەگەزی كۆرپەكە گرنگ بێت بەلایەوە ئەوە ئەگەر هاوسەرگیری نەكردبێت ئەوە خۆشییەكی زۆر چاوەڕێی دەكات دوای ناخۆشی و نائارامی و زۆر زیاتر لەوە بەختەوەر دەبێت كە خۆی چاوەڕێی دەكات .


ئەگەر ئەو كەسەی هاوسەرگیری كردبێت و خەون بە منداڵی كچ یان كوڕەوە ببینێت ئەوە دوو ئەگەری هەیە ئەگەر خۆی منداڵی هەبێت ئەوە ئەگەر زۆرە دوبارە دووگیان ببێتەوە دوای ماوەیەكی زۆر لە دووگیان نەبوون ، و ئەو كەسەش كە ئەم خەونە ببینێت و دووگیان بێت بەڵام خۆی بە دووگیان بوونی خۆی نەزانێت ئەوە ئەگەری زۆرە كە ڕەگەزی ئەو كۆرپەیەی لە خەویدا بینیویەتی هەمان ڕەگەزی ئەو كۆرپەیە بێت كە لە سكیدایە .


ڕەنگە هەندێكجار ئەم خەونە بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان كردوە بیركردنەوەی زۆر بێت لەسەر منداڵ بوون و بیركردنەوەی لە بەختەوەری ژیانی .


ئەو كەسەی لە خەویدا منداڵ بكاتە باوەشی ئەگەر نەخۆش بێت یان زیندان بێت یان خەمی هەبێت ئەوە لەو دۆخە ڕزگاری دەبێت كە تیایدایە .


بینینی منداڵی زۆر جوان لە خەودا ئاماژەیە بۆ خێر و خۆشی لە ژیانی ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە .


ئەوكاتەی خانمێك لە خەویدا منداڵەكەی ون بكات ئەوە مانای وایە دەیەوێت لاوازی خۆی لە خەڵكی بشارێتەوە .


بینینی منداڵێك كە بگری لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە پێویستت بەوە هەیە زیاتر چاودێری خۆت بكەیت و ئامانجی گەورەت لە پێشە دەبێت بەدەستی بهێنیت .

64 views0 comments

Recent Posts

See All