herobg1.png
Search

مانای بینینی پشیلە لە خەودا؟



شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی پشیلە لە خەودا


کەسێك لەخەودا ببینێ پشیلە لەماڵەکەیدا بوو ئەوە دزە لە خزمە نزیکەکانی دەیەوێ دزی لێ بکات


کوشتنی پشیلە بەواتای بەرگری کردنە لەخۆی لەکەسێکی فێلبازو خراپەکار ڕزگاری دەبێ


خواردنی گۆشتی پشیله فێڵکردنە لەخەڵکی لەپەنای دینەوە


ئەگەر لە خەوتدا پشیلەت بینی و نەت توانی لە خۆتی دوور بخەیتەوە ئەوە مانای وایە ڕەنگە ئەو كارەی دەیكەیت سەركەوتوو نەبیت


ئەو كەسەی لە خەویدا پشیلەیەك هێرشی بۆ ببات ئەوە مانای وایە دوژمنەكانی بەهەر جۆرێك بێت دەیانەوێت ژیانی ناخۆش بكەن و كێشەی بۆ بنێنەوە بەهۆی سیحر بی یان هەر شتێك


ئەگەر لە خەوتدا پشیلە چنگی لێدایت ئەوە مانای وایە كە كەسێك زیانت پێدەگەیەنێت


بیستنی هاواری پشیلە لە خەودا مانای ئەوەیە دزی ئاشکرا دەبێ لەم ووڵاتە


ئەو كەسەی لە خەویدا پشیلە بكاتە باوەشی ئەوە مانای وایە كە دەكەوێتە ژێر كاریگەری ناپاكی دەوروبەرەكەی یان له که‌سێکی بێ وەفا نزیک بوه


ئەگەر ھاورێ یەتی بکەیت واتای ھاورێ یەتی کەسێکی بێ وەفات کردوە .


ئەگەر کچێک خه‌وی به پشیله بینی واتا کوڕێکی زمان لوس و فێڵباز لێی نزیک که‌وتۆته‌وه


پشیله له‌خه‌ودا بتگەزی یان هه‌ر ئازارێکی دای واتا کەسێکی له که‌سه‌ نزیکەکانت زیانت پێ ئەگەیەنێ یان فێلت لێدەکات


زۆر خه‌و بینین به پشیله به واتای ئەوەیە ئه‌م که‌سه‌ سیحری لێكرابێت

5 views0 comments

Recent Posts

See All