herobg1.png
Search

‌مانای بینینی پشیلە لە خەودا


شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی پشیلە لە خەودا .

١-ئەگەر لە خەوتدا پشیلەت بینی و نەت توانی لە خۆتی دوور بخەیتەوە ئەوە مانای وایە ڕەنگە ئەو كارەی دەیكەیت سەركەوتوو نەبیت .

٢-ئەو كەسەی لە خەویدا پشیلەیەك هێرشی بۆ ببات ئەوە مانای وایە دوژمنەكانی بەهەر جۆرێك بێت دەیانەوێت ژیانی ناخۆش بكەن و كێشەی بۆ بنێنەوە .

٣-ئەگەر لە خەوتدا پشیلە چنگی لێدایت ئەوە مانای وایە كە كەسێك زیانت پێدەگەیەنێت .

٤-بیستنی هاواری پشیلە لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە هاوڕێیەكی نا دڵسۆزت دەبینیت .

٥-ئەو كەسەی لە خەویدا پشیلە بكاتە باوەشی ئەوە مانای وایە كە دەكەوێتە ژێر كاریگەری ناپاكی دەوروبەرەكەی .

٦-پشیلەی سپی لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە توشی خەم و كێشە دەبیت .

111 views0 comments

Recent Posts

See All