herobg1.png
Search

نان لە خەودا چییە؟


ئیبن سیرین كە یەكێكە لە شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتی هەیە لەسەر بینینی نان لە خەودا لەوانەش .

١-ئەو كەسەی هەویر لە خەویدا بەدەستیەوە بگرێت ئەوە مانای وایە پارەی حەڵاڵی دەست دەكەوێت و دەبێتە خاوەنی بڕێك پارە .

٢-ئەو كەسەی لە خەویدا مردویەك نانی بداتێ ئەوە مانای وایە لەلایەن كەسێكەوە بڕێك پارەی پێدەدرێت .

٣-ئەگەر لە خەوتدا نانت برژاند ئەوە مانای وایە هەوڵدەدەیت كە بڕێك پارەت دەست بكەوێت .

٤-ئەو پیاوەی لە خەویدا پارچەیەك نان بخوات مانای وایە هاوسەرگیری دەكات .

٥-بینینی نانی جۆ لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت ئەو كەسە ژیانێكی ناخۆشی هەیە .

٦-ئەو كەسەی لە خەویدا بڕێكی زۆر نان ببینێت بەڵام نەیخوات ئەوە مانای وایە كەسانێكی باش دەناسێت لە داهاتودا .

٧- كاتێك كەسێك لە خەویدا كەپەكی ئارد بخوات مانای وایە ژیانی ناخۆشە و هەژاری ڕوی تێكردوە .

٨-ئەو كەسەی لە خەویدا پارچەیەك نانی ڕەشی پێبدرێت مانای وایە ئاستەنگێك لە ژیانیدا دروست دەبێت .

٩-كڕینی نان لە خەودا مانای ژیانێكی ئاسوودە دەبەخشێت .

١٠-ئەگەر لە خەوتدا نانی خراپت بینیی ئەوە مانای وایە كەسانێكی خراپ لە نزیك تۆوەن .

١١-بینینی نانی خاوێن و گەرم مانای بەختەوەری و ژیانێكی خۆش دەگەیەنێت .

١٢- ئەو كەسەی بڕێكی زۆر نان ببینێت لە خەویدا مانای وایە گەشت دەكات .

١٣- هەندێكجار بینینی نان لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كەكەسێكە نزیك سەردانت دەكات .


144 views0 comments

Recent Posts

See All