herobg1.png
Search

چەقۆ لە خەودا چییە؟



شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتيان هەیە بۆ بینینی چەقۆ لە خەودا لەوانەش :

١-ئەو خانمەی دووگیان بێت و لە خەویدا چەقۆی گەورەی بە دەستەوە بێت ئەوە پێدەچێت كۆرپەكەی ناو سكی كوڕ بێت .

٢-بینینی چەقۆی ژەنگاوی لە خەودا بە مانای جیابونەوەی خۆشەویستەكان دێت لەیەكتری یان لە دەستدانی كار دێت .

٣-بینینی چەقۆی شكاو لە خەودا مانای تێكشكان دێت لەو كارو پرۆژەیەی دەیكەیت .

٤-ئەگەر لە خەوتدا بە چەقۆ برینداركرایت ئەوە ڕەنگە چەند گرفتێكی خێزانیت توش ببێت .

٥-ئەگەر لە خەوتدا بە چەقۆ لە كەسێكتدا ئەوە مانای وایە دەتەوێت كەسایەتی خۆت دروست بكەیت .

٦-ئەو كەسەی لە خەویدا چەقۆیەكی پێبدرێت ئەوە مانای وایە بەهێز و بە توانا دەبێت .

٧- ئەوكەسەی لە خەویدا چەقۆ بخوات ئەوە مانای وایە پارەی كەسێكی خواردوە .

٨- ئەو پیاوەی لە خەویدا بە چەقۆ بریندار بكرێت ئەوە مانای وایە هاوسەرگیری دەكات .


109 views0 comments

Recent Posts

See All